ئەو ئالیەتەی سەرۆک کۆماری پێھەڵبژێردراوە قبوڵی ناکەین

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەڕێوەچوونی ئێستای ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە کە لە رابردوودا پەیرەو کراوە و ھەڵوێستیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا  رایگەیاند: بەڕێوەچوونی ئێستای ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە کە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە گەڕەکانی ڕابردوو پەیڕەو کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "یان دەبوایە کاندیدێکی کورد لەنێو گەورەترین کوتلە بەربژێر کرابا یانیش فڕاکسیۆنە کوردییەکان یەکلاییان کردبا".

مەسعود بارزانی وتیشی ئەو ئالیەتەی سەرۆک کۆماری پێھەڵبژێردراوە قبوڵی ناکەن"ئەو ئالیەتەی ئێستا بە ھیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نیە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەڵوێستی خۆمان دەبێت "

 ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی ھەر یەکە بە کاندیدی خۆیەوە بەشداری دانیشتنەکەیان کرد، بەپێی دەستور، ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق.

بەگوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، ٢٢١ کەس ئامادەبن. براوە؛ پێویستیی بە ٢١٠ دەنگ ھەیە، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم، دەنگی زۆرینە سەرۆک کۆمار یەکلاییدەکاتەوە .

News Code 22115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =