هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی لە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح دەکات

قەیس خەز عەلی، سكرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە بەشێكە لە هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند: پشتیوانی د. بەرهەم دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالێ مێهر، قەیس خەز عەلی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆنەر رایگەیاندووە: "ئێمە هیوادارین كورد بە یەك كاندید بچێتە ناو پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەگەر بەجیا بچن ئەوا ئێمە پشتیوانی لە د. بەرهەم دەكەین."

قەیس خەز عەلی هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە و دەڵێت: ئەوان وەكوو كوتلەی بونیادنان پشتیوانیان كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.

سكرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەشڵێت:  "سەركەوتنی حەلبوسی پەیامێكی گرنگە بۆ لیستەكان كە كوتلەی بونیادنان بەهێزترین و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانە".

News Code 22103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =