به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سوپای سووریا به‌رده‌وامه له ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆی له دژی داعشییه‌کان له بیاوانی سوه‌یدا. ئه‌م ئۆپراسیۆنه له ۵ میحوەرەوە خەریکە ئەنجام دەبێت.
سه‌رچاوه سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که داعشییه‌کان زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی خۆیان له ده‌ست داوه و توانی به‌رگریان نه‌ماوه و زه‌ربی کوشه‌نده‌یان لێدراوه.
هه‌روه‌ها سوپای سووریا توانیه‌تی نه‌خۆشخانه کاتی و سه‌ربازییه‌کانی داعش ده‌ستی به سه‌ردا بگرێت. دوێنێ سوپای سووریا توانی ۶ کیلۆمه‌تری دیکه پێشڕه‌وی بکات و چه‌ندین هوماری چه‌ک و خوارده‌مه‌نی ده‌ستی به سه‌ردا بگرێت.
شایانی باسه که ئه‌م ناوچه‌یه له ڕوویی جۆغڕافییهوه زۆر ناله‌باره و پێشڕه‌وییه‌کان به سه‌ختی ئه‌نجام ده‌بێت. تیرۆریسته‌کان که به ته‌واوی له دوو شاخدا گه‌ماڕۆ دراون زۆربه‌یان ڕیش و پرچی خۆیان ده‌تاشن و وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی له ناوچه‌که ڕاده‌که‌ن.
به پێی مێدیاکان تیرۆریسته‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ولاغ سوود ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش به هۆی ناله‌بار بوونی ناوچه‌که‌یه.
بۆچوونی ئێوە