بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە ٦ مووشەک بنکەی تیرۆریستەکانی ئەهوازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بۆردمان کردووە و جەختی کرد: ٦ مووشەکی باڵستیکی نێوان بڕ لە جۆری قیام و زوڵفەقار لە بنکەی تیرۆریستەکان بە دووری ٥۷۰ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە گیراوە.
ئەم هێرشە ڕەنگدانەوەی زۆری لە مێدیا عەرەبییەکا هەبووە. ئەلمنار هەواڵ و گرتە ڤیدیۆیی ئەم هێرشەی بڵاو کردەوە و نووسی: سوپای پاسداران ئەم هێرشەی لە وڵامی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز ئەنجام داوە.
ئەلعەهد بە هەواڵی هێرشی سوپای پاسداران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بڵاو کردەوە.
سومرییە نیوز هەواڵی هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر تیرۆریستەکانی سووریای بڵاو کردەوە و وردەکارییەکانی لێکدایەوە.
سپۆنتیکی عەرەبیش هەواڵی دا کە سوپای پاسداران بە مووشەک بنکەی تیرۆریستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بە ئامانج گرتووە.
ڕاشا تودەیش لە تیتیری یەک نووسی زەربی بەهێزی سوپای پاسداران لە بنکەی تیرۆریستەکان لە سووریا.
ماڵپەڕی ئەلنەشرەش نووسی کە سوپا بەهێرشی مووشەکی تۆڵەی لە تیرۆریستەکان کردەوە.
مەیادین ڕاپۆرتی دا کە ئەم هێرشە مووشەکییە زۆر ورد و دەقیق ئەنجام بووە.
سی ئێن ئێنی عەرەبی نووسی سوپای پاسداران ئام هێرشەی بۆ سەر ئەو کەسانە ئەم داوە کە تیرۆریستیان دەزانێت.
سکای نیوزو عەرەبییەش هەر بەم جۆرە هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە.
بۆچوونی ئێوە