ڕێژەى بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٥٧  لەسەد بووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى هەرێم ڕاگەیاند: لە هەولێر ٥٨%، دهۆک ٦١% ، سلێمانی ٥٣% هەڵەبجە ٦٠% ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەى دەنگدانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند:  بەو پێیە ڕێژەى بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٥٧% بووە.

 لە ئێستاشدا پرۆسەى جیاکردنەوەى  دەنگەکان بەردەوامە لەسەرجەم وێستگە و بنکەکان لە هەرێمدا.

کاتژمێر ٦ی ئێوارەی دوێنێ بە بڕیاری کۆمسیۆن بنکەکانی دەنگدان  داخران و ڕاستەوخۆ جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستیپێکرد.

News Code 22060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =