هۆشداری ڕووسیا بە ئیسرائیل سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی لە ناوچە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە درێژەی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو ڕژیمە لە لوبنان، سووریا و عێراق، هۆشداری دایە ئیسرائیل و وتی: ئەو هەڵمەتانە پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە وتەکانی ئەم دواییەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە درێژەی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو ڕژیمە لە لوبنان، سووریا و عێراق و وتی: لەوبارەیەوە هۆشدار هۆشدار دەدەینە ئیسرائیل و ڕادەگەیێنین کە ئەو هەڵمەتانە پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

وتیشی: ئێمە بە توندی دژی پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتین و بە تەواو بەردەنگانی خۆمان سەبارەت بە ڕەچاو کردنی بڕیارگەل و حوکمەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدار دەدەین.

لاڤرۆف جەختیشی کرد: هەواڵگەلێکمان لە رۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی ستراتژیک لە دژی ئێران بە گوێ دەگات. ئەو هەنگاوانە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی سووریا، عێراق و یەمەن. بە بڕوای ئەوان ئێستا نۆرەی ئێرانە و من لە سەر ئەو بڕوایەم کە ناتوانن ئێران وەک وڵاتێکی خاوەن ڕابردوویەکی بە هێز و جەماوەرێکی زۆر، بخەنە قەفەزەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆتاییشدا وتی: بە ئەگەری زۆرەوە لە هەندێ سونگەوە دەبێ لایەنەکان پێکەوە دانوستان بکەن چونکە هەر هەڵمەت و هەڵوێستێکی نەگونجاو لە دژی ئێران دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتری ناوچە. من بۆ جارێکی دیکە جەخت لە پلانێک دەکەمەوە کە بەردەوام داکۆکیم لێ کردووە؛ دەبێ لە دانیشتنێکی هاوبەش لە ئێراندا کۆبینەوە و دانوستان بکەین. وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، ئێران، وڵاتانی یەکێتی عەرەبی، کۆمکاریی هاوکاری ئیسلامی، ڕێکخراوی بەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چین دەبێ بە دەوری میزێکدا کۆ ببنەوە و کێشەکانیان پێکەوە چارەسەر بکەن.

News Code 22057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =