پێشانگای وێنەی "چاوت له منه؟" لە سنە بەڕێوە دەچێت

پێشانگای گرووپی وێنە لە ژێر ناوی “چاوت له منه؟” لە سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لەم پێشانگایە ٤۰ وێنە لە ٨ وێنەگر نمایش دەکرێت. هەر ٨ وێنەگرەکە کچن و بۆ یەکەمجارە کاری وێنەگری دەکەن، هەموویان دەرچووی خولێکی وێنەگری و نیگارکێشی لە شاری سنەن.

پێشانگاکە بە هاوکاری ئەنجومەی وێنەگری سنە و خاتوو ژوان ڕەزایی بەڕێوە دەچێت.

ئەم هونەرمەندانە لەم پێشانگایە بەشدارن: ئالا ئەحمەدی، بیتا ڕەحیمی، تینا عەباسی، سارا ساعدی، سارا گەنجی، کیژان عەلی کەرەمی، نازی ئەمجەدی، نیکی کەرەمی.

شایانی باسە پێشانگای وێنەی چاوت لە منە ڕۆژی ۱۲ خەزەڵوەر لە گەلەری سنە دەکرێتەوە و تاکوو ۲۰ی خەزەڵوەر درێژەی هەیە.

News Code 22051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =