۸ هێزی په‌که‌که‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا کوژراون

سوپای تورکیا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ۸ هێزی سه‌ربازی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل له‌ باکووری عێراق ۸ هێزی په‌که‌که‌ کوژراون.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ۳ هێزی په‌که‌که‌ که‌ ناوچه‌ی مه‌تینا و ۵ دیکه‌یان له‌ ناوچه‌ی ئاواشین کوژراون.

شایانی باسه‌ که‌ سوپای تورکیا هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل چڕتر کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌که‌وێته‌ سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق و تورکیا له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ قه‌ندیل بنکه‌ی سه‌ره‌کی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌ که‌ ده‌بێت خاپوور بکرێت.

News Code 22048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =