هیچ گرژییەك لە نێوان یەكێتی و پارتی نابینم

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند کە "هیچ گرژییەك لە نێوان لایەنەكان نابینم بەتایبەت یەكێتی و پارتی".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە دوای ئەوەی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی كرد بە هەواڵنێرانی وت: "لە هەموو هەڵبژاردنێكدا كێشە هەردەبێت، بەڵام تا ئێستا نابینین كێشەیەك هەبێت ئەگەر هەشبێت ئەوا كۆمسیۆن چارەسەری دەكات، ئەوە كاری ئەوانە".

 ئاماژەی بەوەشكرد، هیوارە پڕۆسەی دەنگدان بە سەركەوتوویی بەڕێوەبچێت و هەموو لایەنەكانیش ئەنجامەكە قبووڵ بكەن بەرهەرجۆرێك بێت، "چونكە ئەنجام هەرچۆنێك بێت ئەوەی براوەیە خەڵكی كوردستانە".

لەبارەی گرژییەكانی نێوان لایەنەكان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا نێچیرڤان بارزانی وتی: "من كێشەیەك نابینم لەنێوان لایەنەكاندا بەتایبەتی لە نێوان یەكێتی و پارتی، چونكە پڕۆسەی بانگەشە تەبیعەتی وایە كە لایەنەكان دەیانەوێت خۆیان بە باشترین شێوە دەربخەن".

News Code 22037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =