سنووری باشماخ دادەخرێت

سەرچاوە عێراقییەکان لە داخستنی ڕێڕەوی سنووری باشماخ لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە هۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو هەرێمەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی لە ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان لە گەڵ لایەنی ئێران بۆ داخستنی سنووری باشماخ لە ڕەوتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هەرێمی کوردستان لە گەڵ دەوڵەتی ئێران ڕێککەوتووە کە ڕێڕەوی سنووری باشماخ لە نیوە شەوی شەمە شەو تا سەرلەبەیانی دووشەممە دادەخرێت و ئەوەش بە هۆی بەڕێچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە؛ هاتوچۆی کاڵا و گەشتیاران و سەفەرەکان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ تا سەرلەبەیانی دووشەممە ڕادەگیردرێت.

هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٣٠ سێپتەمبەر بەڕێوە دەچێت.

News Code 21997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =