سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا گاز لە ئێران دەکڕین

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند کە سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا گاز لە ئێران دەکڕین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیترز ڕایگەیاند کە سەرەڕای گوشارەکای ئەمریکا گاز لە ئێران دەکڕین.

ئەردۆغان زیادی کرد: دابەزینی لیری تورکیا پەیوەندی بە کێشەی سیاسی لەگەڵ ئەمریکا نییە و سەبارەت بە کێشەی ئابووری تورکیا قسەی بێ بنەمای زۆر دەکرێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بایەخی لیری تورکیا لە یەک ساڵخی ڕابردوو ٤۰ لە سەد لە بەرانبەر دۆلار دابەزیوە و پێشتر ئەردۆغان پیلانی دەرەکی بە هۆکاری سەرەکی داڕمانی لیر ناو دەبرد بەڵام ئێستە شتی وا ڕەت دەکاتەوە.

ئەردۆغان سەبارەت بە سووریا وتی: بە ئامادە بوونی بەشار ئەسەد لە سەر کورسی دەسەڵات مەحاڵە هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە سووریا سەقام بگرێت.

لەبارەی ئەدلەبیشەوە رایگەیاند: کشانەوەی گرووپە توندڕەوەکان لە ئەدلەب دەستی پێ کردووە.

News Code 21961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =