دڵنیاین فواد حسێن دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق

ئەندامێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد کە ئەو پارتە بە تواوەتی پاڵپشتی لە فواد حسێنەوە دەکات و دڵنیایە لە سەرکەوتنی ناوبراو لە وەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی حەیات، بنکین ڕیکانی ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ دانوستانەکانی پێوەندیدار بە پێکهێنانی دەوڵەتەوە وتی کە پارتەکەی لە سەرکەوتنی فواد حسێن بۆ پۆستی سەرۆک کۆامری عێراق دڵنیایە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی حەیاتی عەرەبستان چاپی لەندەن جەختی کرد کە بە پێی حەز لە ناو وڵات بۆ گۆڕانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی پارتی دیمۆکراتە و زیادی کرد: خاڵی سەیر ئەوەیە کە لایەنی بەرانبەر واتا یەکێتی نیشتمانی کوردستنا چلۆن بۆ بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری پێشنیاری خۆی بەانگەشە دەکات، بەرهەم ساڵح کە لە یەک شەودا پارتەکەی خۆی و دیمۆکراسی و دادخوازیی وێڵ کرد و گەڕاوەتە و بۆ پارتەکەی کە دەیگوت گەندەڵە و توانای نییە.

ئەو ئەندامە باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئەو بابەتە نیگەرانیی دەربڕی و پاگەندەی کرد کە ئەو ڕوانگە پرسیاری زۆری سەبارەت بە پێبەند بوونی ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی لە بواری نوێنەرایەتی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکانی هێناوەتە ئاراوە.

جەختیشی کرد کە پارتەکەی ناوبروا بە ئامانجی پاراستنی لاینە کوردییەکان پێشنیاری داوەتە یەکێتی نیشتمانی کە تەواوی پۆستە دەوڵەتییەکان کە دراوەتە کوردەکان دابنێت بۆ ئەو پارتە یان خود هەموو لایەنە کوردییەکان بە ٥٦ کورسییەوە ( جگە لە ٤ نوێنەری لایەنی دژبەر) یەک کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە شێوەی هاوبەش بەربژێر بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: عەگەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ ئەو دوو پێشنیارە ڕێک نەکەوێت ئێمە درێژە دەدینە پاڵپشتی لە فواد حسێن نوێنەری خۆمان و شکمان نییە کە ئەو سەردەکەوێت و پاشەکشێ ناکەین لە هەڵوێستی خۆمان تا ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسێکی دیکە بناسێنێت.

News Code 21958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =