جیهان توانای چارەسەر کردنی قەیرانی سووریای نییە

ئەمیری قەتەر لە کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردە سەر دانوستانی بێ مەرج بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وتی: دوای حەوت ساڵ قەیرانی سووریا لە سەر جێگەی خۆیەتی و جیهان توانی چارەسەر کردنی نییە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە داوای یەکگرتوویی یەمەن و چارەسەر کردنی قەیرانەکان بە پێی گەڵاڵەی کەنداوی فارسین. لە هەموو لایەنەکانی لیبیاش داوا دەکەین سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانەکان یەکبگرن و پێکەوە دانوستان بکەن.

ئەمیری قەتەر وتی: ئێمە هەروەها لە پێکهێنانی دەوڵەت لە عێراق پشتیوانی دەکەین و ڕێز لە گیان فیدایی عێراقییەکان لە شەڕی دژ بە تیرۆر دەگرین و پشتیوانی عێراق دەکەین لە پڕۆسەی ئاوەدان کردنەوەی ئەم وڵاتە.

ئەو جەختی کرد: قەیرانەکانی ئەمڕۆ پێویستی بە دانوستان و گفتوگۆیە بێ ئەوەی هیچ لایەنێک مەرج بۆ دانوستان دابنێت. نابێت لە شەڕی دژ بە تیرۆر بۆ دەستکەوتی سیاسی سوود ببەین. دەبێت هەموو وڵاتانی جیهان دژی تیرۆر بوەستنەوە.

News Code 21957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =