رێگە بدە ئێران نەوت بفرۆشێت؛ نرخی نەوت دادەبەزێت

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هاوتا ئەمریکییەکەی وەکوو بەرپرسی بەرز بوونەوەی نرخی جیهانی نەوت ناو لێبرد و ڕێگای هێنانە خوارەوەی نرخی نەوتی فرۆشتنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئیمانویل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کاردانەوە بە ڕەخنەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بەرز بوونەوەی نرخی نەوت، گەڕانەوە گەمارۆکان دژی ئێرانی هۆکاری ئو پرسە زانی.

ماکرۆن لەم پێوەندیەدا وتی: ئەگەر ژیرانە بیر بکەینەوە، دەبینین کە بۆ هەرزان هێشتنەوەی نرخی نەوت، باشە کە ئێرانیش بتوانێت نەوت بفرۆشێت. ئەو پرسە لە بەرژەوەندی ئاشتی و سەقامگیری ڕەوتی نرخی جیهانی نەوتە. ئەگەر وا نەبێت، بن بەستێک دروست دەبێت کە من وەڵامێکم بۆی نییە. ئەمە ڕاستیەکی ئابوورییە و پێوەندی بە داواکاری و پێدانەوە هەیە.

ترامپ لە وتار خوێنی ڕۆژی ڕابردووی خۆی لە هەفتاد و سێهەمین کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێکخراوی نەوتی ئۆپێک بە تۆمەتی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت ڕەخنەی گرت.

News Code 21955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =