جیهان سەبارەت بە ئێران پێویستی بە گفتوگۆ هەیە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە میانەی قسەکانی خۆی لە ۷۲مین خولی کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دەبێت بڕوانین کە چۆن سیاسەتی کۆنی جیهان شکستی خواردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێمانۆئل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وتی: هەمووان لە دوای ئاشتی و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و دووری کردن لە هەژارین. دەبێت جارێکی دیکە بە خۆماندا بچینەوە چون سیاسەتی کۆن چی دیکە شکستی خواردووە.

ئەو سەبارەت بە ئێران وتی: دەبێت بڕوانین کە سەبارەت بە ئێران چی دەتوانین ئەنجام بدەین. ئێمە هەوڵمان ئەوە بوو ناکۆکییەکان پەرە نەسێنێت بەڵام بابەتی مووشەکی و ناڤۆکی ئێران پێشهاتووە کە دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وتی: لە بابەتی ئێرانژنابێت پەرە بە ناکۆکییەکان بدەین. جیهان سەبارەت بە ئێران پێویستی بە کاری چەندقۆڵی و دانوستان هەیە. سەبارەت بە سووریاش ئێمە ناتوانین لە جێگەی خەڵکی سووریا بڕیار بدەین. نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت سەبارەت بە سووریا هەنگاو هەڵبگرێت و دەبێت ڕێز لە سەروەری سووریا بگرین.

ماکرۆن ڕەخنەی لە ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ژینگەی گرت و وتی: ڕێکەوتنەکەی پاریس لە جێگەی خۆی ماوە و هیچ نەگۆڕدراوە. ئێمە هەر لایەنێک پێبەند نەبێت بە ڕێککەوتنی پاریس چی دیکە ڕێککەوتنی لەگەڵ ناکەین. دەبێت یەکسان و دادپەروەرانە لە هەموو کێشەکانی جیهان بڕوانین و چەند قۆڵی هەوڵی چارەسەر کردنی ئاستەنگەکان بدەین.

News Code 21951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =