بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تەلەفیزیۆنی ئێران، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە لە هەمان خولەکانی یەکەمی هێرشە تیرۆریستییەکەی ۳۱ی خەرمانان لە شاری ئەهواز توانیانە ناو و نیشانی ٥ تیرۆریستە جوداخواز و توندڕەوەکە بدۆزنەوە کە وڵاتانی ناوچەکە پشتیوانیان دەکەن.
هەروەها هاتووە: ۲۲ کەسیان بە هۆی پشتیوانی کردن و پەیوەندی بە هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز دەستگیر کردووە.
لە درێژەدا هاتووە: لە ماڵی تیرۆریستەکان مادەی تەقینەوە، ئامێری سەربازی و پەیوەندی کردن، دەستی بەسەردا گیراوە.
لە کۆتایی ئەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هاوشان لەگەڵ سوپای پاسداران و ئەرتەش و پۆلیس و دادگای باڵای ئێران غەم و پەزارەی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ئێران دەکات و دڵنیایش دەدات کە گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەندامەکانیان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بوون دوایان دەکەوین و سزایان دەدەین.
بۆچوونی ئێوە