هێرشی تیرۆریستیی ئەهواز یەکگرتوویی گەلی ئێرانی زیاتر کرده‌وه‌

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دیداری کرد و هەمام حەموودی جەختی کرد کە هێرشی تیرۆریستیی ئەهواز یەکگرتوویی گەلی ئێران بەرزتر دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "دجلە"، هەمام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدار لە گەڵ "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لە عێراق جەختی لە زەروورەتی بنەبڕ کردنی خێرای تیرۆریزم کرد.

نووسینگەی حەمودی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی هەروەها جەختی لەوە کرد کە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییە لە ئەهواز یەکگرتوویی گەلی ئێران بەرزتر دەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە دوو لایەن لەو دیدارە گۆڕانکارییە گرینگەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئاو، کارەبا، نۆژەن کردنەوە و ئاوەدان کردنەوە و پەرەدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێرانو  عێراقیان تاوتوێ کرد.

حەموودی ڕاشیگەیاند کە تیرۆریزم وەک مایەی داڕزان دیاردەیەکی جیهانییە و دوژمنێکی هاوبەشە کە هەموو وڵاتانی ناوچە دەبێ بۆ بنەبڕ کردنی خێرای ئەو دیاردەیەک هاوڕیز بن و لە بەرامبەریدا نەکشێنەوە.

News Code 21920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha