به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێکخراوی لیقائی هاوبه‌ش له یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز بڵاو کرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: جه‌نایه‌ت و ده‌ستدرێژی ئاشکرای تیرۆریسته‌کان له دژی خه‌ڵکی سڤیل و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
جه‌ختیش کراوه: ئه‌مه جه‌نایه‌تێکی ترسه‌نۆکانه بوو که به‌کرێگیراوه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل جێبه‌جێیان کرد تاکوو به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕووی هێزی سه‌ربازی و مووشه‌کی ئێران ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها وزیری ئابووری یه‌مه‌ن هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر شاری ئه‌هوازی به تووندی ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاند که خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له ته‌نیشت خه‌ڵکی ئێران ڕاوه‌ستاون.
وه‌زیری ئابووری یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند که به‌کرێگیراوانی زایۆنی و سته‌مکاری جیهانی له ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له پشت ئه‌م ڕووداوه‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه یه‌مه‌نییه سه‌رخۆشی له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران به هۆی ڕووداوه تیرۆریستییه‌که کرد و غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌که کرد.
بۆچوونی ئێوە