له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ عێراق ده‌که‌ین

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ دژی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد: له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێڕی ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ عێراق ده‌که‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هائارتز، ئۆری ئارۆن، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ دژی ئێران دیسان پاگه‌نده‌ی کرد و لێدوانی بێ بنه‌مای دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ به‌دوادا چوون بۆ ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ عێراق و جێگیر کردنی مووشه‌کی زه‌وی به‌ زه‌وی له‌م وڵاته‌ ده‌کات که‌ ده‌توانن خاکی ئیسڕائیل بپێکن.

ئارۆن وتی: ئێمه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودیڕی بۆ دزه‌ی ئێران ده‌که‌ین و گرنگی به‌ عێراق ده‌ده‌ین.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد که‌ ڕێکخراوی هێزی ئاسمانی زایۆنییه‌کان تاکوو یه‌ک ساڵ به‌ر له‌ ئێستا هێچ گرنگییه‌کی به‌ عێراق نه‌ده‌دا.

News Code 21886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =