وڵاتانی عه‌ره‌بی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازیان ئیدانه‌ کرد

به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها گرووپی حه‌ماس و جه‌هادی ئیسلامی فه‌له‌ستین هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هواز له‌ ئێرانیان ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک جه‌ختی کرد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هواز که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین هێزی سه‌ربازی و خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ قوربانی و بریندار بوون، به تووندی ئیدانه‌ ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: جارێکی دیکه‌ عێراق دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌مارگرژی به‌ هه‌ر ئامانجێک بێت نیشان ده‌دات و دژی تێکدانی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری وڵاتانه‌.

مه‌حجوب ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کات و هیواداره‌ که‌ برینداره‌کان هه‌رچی زووتره‌ چاک ببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ره‌ی خۆڕاگری فه‌له‌ستین له‌ میانه‌ی په‌یامێک هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ڕۆژی پێشووی شاری ئه‌هواز، سه‌رۆخشی خۆیی له‌ شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ شارۆمه‌ندانی ئێرانی ده‌ربڕی.

حه‌ماسیش له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی داوه‌: هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر نمایشی سه‌ربازی له‌ شاری ئه‌هواز که‌ بووه‌ته‌ هۆی کوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و خه‌ڵکی سڤیل به‌ تووندی ئیدانه‌ ده‌که‌ین.

ڕاشیگەیاند: حه‌ماس ئه‌وپه‌ڕی غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی  بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران ده‌کات و هیواداره‌ برینداره‌کان هه‌رچی زووتره‌ چاک ببنه‌وه‌. ئێمه‌ هیواداراین ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ نیعمه‌تی ئه‌منیه‌ت به‌هره‌ ببه‌ن.

جه‌هادی ئیسلامیش له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ کاره‌ تیرۆریستیانه‌ به‌ هۆی ڕاوه‌ستانی ئێران له‌ دژی ئه‌مریکا و سته‌مکاریی جیهانییه‌.

مه‌یادینیش ڕاپۆرتی داوه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هێرش تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر شاری ئه‌هوازی ئیدانه‌ کردووه‌.

کویه‌تیش ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی ئێدانه‌ کردووه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وپه‌ڕی غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی  بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران ده‌کات و هیواداره‌ برینداره‌کان هه‌رچی زووتره‌ چاک ببنه‌وه‌. ئه‌میری کوه‌یتیش په‌یوه‌ندی به‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه‌ کردووه‌ و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئیدانه‌ کردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنانیش هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر ئه‌هوازی ئیدانه‌ کردووه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاگه‌یاندووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌مان ڕایگه‌یاند که‌ هێرشی تیرۆریستی ئه‌هواز ئیدانه‌ ده‌که‌ن و به‌ هه‌موو هێزیانه‌وه‌ دژی کاری ده‌مارگژی و تیرۆریستین به‌ هه‌ر نیه‌ت و ئامانجێک بێت.

شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، جێگری شاری کوه‌یت و شێخ جابر موباره‌ک، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ش له‌ په‌یامی جیاواز ئه‌م هێرش دڕندانه‌یان ئیدانه‌ کرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش به‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر ئه‌هوازی ئیدانه‌ کردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌مارگرژی و کارێکی تیرۆریستین.

News Code 21883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =