ئانتۆنیۆ گوترش ڕووداوی تیرۆریستی ئه‌هوازی ئیدانه‌ کرد

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌بڕینی داخ و په‌ژاره‌ی خۆی له‌ شه‌هید بوون و بریندار بوونی خه‌ڵکی ئێران، ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یو ئێس نیوز، ئانتۆنیۆ گوترش، ڕۆژی شه‌مه‌ داخ و په‌ژاره‌ی خۆیی له‌ شه‌هید بوون و بریندار بوونی خه‌ڵکی ئێران ڕاگه‌یاند و ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی ئیدانه‌ کرد.

ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ دوێنێ شه‌مه‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی نمایشێکی سه‌ربازی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران له‌ شاری ئه‌هواز ڕوویدا، لانی که‌م ۲۵ که‌س له‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌م شاره‌ شه‌هید بوون و نزیک به‌ ۶۰ که‌س بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، گوترش هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ شاری ئه‌هواز له‌ ئێرانی ئیدانه‌ کردووه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌ که‌ گوترش په‌ژاره‌ و هاوخه‌می خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان ده‌ڕبڕیوه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیی له‌ کاره‌ساته‌که‌ به‌ خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاگه‌یاندووه‌ و هیوای خواستووه‌ که‌ برینداره‌کان هه‌رچی زووتره‌ چاک ببنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ گرووپی تیرۆریستی ئه‌لئه‌حواز به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

News Code 21880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =