به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا به ناردنی په‌یامێک بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی به ترسه‌نۆکانه وه‌سف کرد و توندی ئیدانه‌ی کرد.
له‌م په‌یامه‌دا هاتووه: به‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر نمایشی سه‌ربازی له شاری ئه‌هواز له باشووری ئێران به ده‌ستمان گه‌یشت و من له لایه‌ن خۆم و خه‌ڵکی سووریاوه سه‌رخۆشی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ڕاده‌گه‌یه‌نم و به تووندی هێرشه تیرۆرستییه‌که ئیدانه ده‌که‌م که له‌و په‌ڕی ترسه‌نۆکی و بێ غیره‌تی ئه‌نجام بووه. ئێمه به هه‌موو توانمانه‌وه له به‌رانبه‌ر کاره تیرۆریستییه‌کان له ته‌نیشت ئێوه ڕاوه‌ستاوین.
ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند: هیوادارم که ئه‌و که‌سانه‌ی له تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن، تێبگه‌ن که ئه‌م مه‌ترسییه مرۆڤایه‌تی له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه ده‌خاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن ده‌ست له‌م کاره ناشرینه‌ی خۆیان له سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی هه‌ڵبگرن.
بۆچوونی ئێوە