مالیکی پشتگیری کاندیدی پارتی ده‌کات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتگیری خۆی بۆ داواکردنی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەربریوە و چاوپۆشی لەو رێککەوتنە سیاسییە دەکات کە پۆستەکەی داوەتە یەکێتی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەی"ئەلحەیات"یان راگەیاندووە: نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە پشتگیری داواکەی دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و چاوپۆشی لەو رێکەوتنە سیاسییە دەکات کە ئەو پۆستەی داوەتە یەکێتی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە که‌ ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری،کە ھاوپەیمانی نوری مالیکیە ئاماژەی بە پەسەندکردنی  کاندیدی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کردوە.

ھەرچەند پارتی تا ئێستا کاندیدی خۆی بۆ پۆستەکە دیارینەکردوە، لە کاتێکدا یەکێتی بەرھەم ساڵحی کاندید کردوە کە پشتیوانییەکی فراوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ھەیە.

"ئەلحەیات" ئەوەشی خستوەتەروو که‌  پێشتر ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندوە کە پشکی سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردە و بە دیاریکراویش پشکی یەکێتیە و ڤیتۆی لەسەر ھیچ کاندیدێکیش نیە لە ناو حزبەکەیدا بۆ ئەو پۆستە.

موحسین سەعدون لە پارتی وتویەتی"ڕێکەوتن ھەبوە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەکێتی بێت و لە بەرامبەردا سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پشکی پارتی بێت ،ئێستا ئەو ڕێکەوتنە ھەڵوەشاوەتەوە".

سەعدون ئەوەشی وتوە،پشکی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە نەک بۆ حزبێکی دیاریکراو و ھیچ حزبێکیش مافی ئەوەی نییە بڵێت پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار تایبەتە بە من و بۆ کەسانی تر نییە باسی بکەن،ئاماژەی بەوەشکردوە"ئێمە لە پارتی پێمانوایە  سەرۆکایەتی کۆمار بەپێی یئەنجامەکانی  ھەڵبژاردن مافی ئێمەیە."

News Code 21873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =