پووتین هێرشی تیرۆریستیی ئەهوازی بە جەنایەتی خوێنین وەسف کرد

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ناردنی پەیامێک بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، هێرشی تیرۆریستی لە دژی ڕێوڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداریی ئێران لە شاری ئەهوازی بە "جەنایەتێکی خوێنین" وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، لە بەیاننامەی دەرکراوە لە لایەن کەرملین-ەوە هاتووە کە ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ناردنی پەیامێک بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، هاوخەمی و سەرەخۆشیی بۆ ڕووداوی هێرشی تیرۆریستیی ئەوڕۆ لە دژی هێزی چەکداری لە شاری ئەهواز ڕاگەیاند.

پووتین لەو پەیامەدا جەختی لە ئامادەیی مسکۆ بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی لە گەڵ تاران لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد.

هەروەها سەرۆک کۆماری ڕووسیا تیرۆریستی لە دژی ڕێوڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداریی ئێران لە شاری ئەهوازی بە "جەنایەتێکی خوێنین" وەسف کرد و جەختیشی کرد کە ڕووداوی ئەهواز بۆ جارێکی دیکە سەلمێنەری زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی بی وەستان لە دژی تیرۆریزم لە هەموو بوارەکانە.

News Code 21865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =