دەزگا ئیتلاعاتییەکان خێرا هاودەستەکانی ئەم جەنایەتکارانە ڕادەستی یاسا بکەن

ڕێبەری باڵای ئێران وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی هێرشی تیرۆریستی ئەمرۆی ئەهواز فەرمانیان دا کە دەزگا ئیتلاعاتییەکان خێرا هاودەستەکانی ئەم جەنایەتکارانە پێوشوێن گری و ڕادەستی دەزگای قەزا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی ئەمرۆ شەمە ۳۱ی خەرمانان تەقە لە ڕێوڕەسمی ڕژەیەکی سەربازی لە ئەهواز کرا و ۲۵ کەس شەهید بوون و ۶۰ کەسیش بریندار بوون. ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

ڕێبەری لەو پەیامەدا وتیان: ڕووداوی تاڵی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازیزمان لە ئەهواز بە دەستی تیرۆریستانی مزۆر، جارێکی دیکە دزێوی دوژمنانی گەلی ئێرانیان ئاشکرا کرد.

جەختیشیان کرد: دڵە پڕ لە ڕق و قینەکانی ئەوان ناتوانێ بەهێزیی نەتەوەیی لە پیشاندانی هێزە چەکدارەکان قبووڵ بکات. جەنایەتەکانی ئەمانە درێژەپێدەری پیلانەکانی دەوڵەتە دەستنیشان کراوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە کە ئامانجیان نائەمن کردنی ئێرانە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان فەرمانیان دا کە دەزگا بەرپرسیارە ئیتلاعاتییەکان دەبێ خێرا و بە وردی دەستوپەیوەندەکانی ئەم جەنایەتکارانە بۆزنەوە و رادەستی یاسایان بکەن.

News Code 21863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =