ئێران خێرا و بە توندی وەڵامی ڕووداوەکەی ئەهواز دەداتەوە

وەزیری دەرەوە وتی: ئێران پاڵپشتانی ناوچەیی تیرۆر و ئەمریکییەکان بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دەزانێت و بۆ پاراستنی گیانی ئێرانییەکان، ئێران بە توندی و خێرا وەڵام دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە پەیامێکی توویتەریدا کاردانەوە نیشان دا بە ڕووداوە تیرۆریستییەکان لە ئەهواز کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز رووی دا.

دەقی پەیامەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

تیرۆریستە وەرگیراوەکان، پەروەردە کراوەکان، پڕ چەک کراوەکان و دابین کراو لە لایەن ڕژێمی دەرەکییەوە هێرشیان کردە سەر ئەهواز و منداڵان و هەواڵنێران لە نێو کوژراوانی هێڕشەکەدا بوون. ئێران پاڵپشتانی ناوچەیی تیرۆر و ئەمریکا بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دەناسێت. بۆ پاراستنی گیانی ئێرانییەکان، ئێران بە توندی و خێرا وەڵام دەداتەوە.

News Code 21853

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =