سیستەمی مووشەکیی "ئێس ٣٠٠" و "تەلاش" ڕوونوێنی کران

سیستەمگەلی مووشەکیی "ئێس ٣٠٠" و "تەلاش" لە ڕێوڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداری و بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز ڕوونوێنی کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی خەرمانان و لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕێژەی هێزی چەکداری وڵات بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز لە پەنای مەزارگەی ئیمام خومەینی (رە) توانست و لێهاتوویی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران نمایش درا.

ڕاداری N ٣٠ی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠، مووشەک هاوێژی ئێس ٣٠٠ لە گەڵ قاپۆڕی مووشەلگەلی تەقیندراوە، تی ئێم سیستەمی مووشەکیی ئێس ٣٠٠، سیستەمی ڕاداریی پەسیڤ ئافتاباز (DDFS)، سیستەمی ڕاداریی پەسیڤ ئافتاباز (IPS)، تی‌زێدامی مووشەکی ئێس ٢٠٠، مووشەکی ئێس ٢٠٠ی ستەندی داخزدار، ٢ کەنی سیستەمی مووشەکیی ئیس ٢٠٠ی ستەندی داخزدار، لانچێری تەلاش، سیستەمی تەلاش، مووشەکی داوی سەیادی ٢ و ٣، ٤ کەنی مووشەکی شەلەمچە لە سەر ستەندی داخزدار، سیستەمی لانچێری مێرسادی تاکتیکی، راداری پشکینەری مێرسادی تاکتیکی، ڕاداری هادیی مێرسادی تاکتیکی، ڕاداری سێراجی ١، سیستەمی دیواری، سیستەمی فەرماندەیی کۆنتڕۆڵی جێگر کراوە لە سەر کەفی (فەکوور)، سیستەمی ڕاداریی گاما، ڕاداری یاوەر و هەروەها ڕاداری موراقیب، جیهازاتی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ)ن کە لە ڕێوڕەسمی ڕێژەی ئەمڕۆی تاران نمایش دران.

شایانی باسە کە ڕێژەی هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەشداریی سەرۆک کۆمار و فەرماندەگەلی باڵای هێزی چەکداری لە پەنای مەزارگەی بنیاتنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بەڕێوەچوو.

News Code 21845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =