بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، موحمەد غەبان لە رێبەرانی هاوپەیمانی فەتح دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە عادڵ عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیریی عێراق بەربژێر نەکردووە.
ناوبراو زیادی کرد: هاوپەیمانیفەتح عادڵ عەبدولمەهدیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق بەربژێر نەکردووە بەڵام ئەگەر ناوبراو لە لایەن گرووپە سیاسییەکانەوە پاڵپشتی بکرێت و مەرجەعیەتی نەجەف پاڵپشتیی لێوە بکات ئەوا ئێمەش پاڵپشتیی لێوە دەکەین.
ئەمە لە حالێکدایە کە لەم دواییانەدا هیسم جبووری لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی بەنا لە ڕێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی "بەنائولسەلاح" و گرووپە کوردییەکان بۆ بەربژێر کردنی عادڵ عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە