دەرکرانی حوکمی سێدارەی جێگری ئەبووبەکر بەغدادی

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق لە دەرکرانی حوکمی سێدارە بۆ جێگری سەرکردەی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، عبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق لە دەرکرانی حوکمی سێدارە بۆ جێگری ئەبووبەکر بەغدادی هەواڵی دا.

ناوبراو ڕایگەیاند: دادگەی سزای لقی کەرخی بەغدا بە پێی بڕگەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم حوکمی سێدارەی بۆ ئیسماعیل عەیساوی جێگری سەرکردەی داعش، دەرکرد.

بەیرەقدار ڕاشیگەیاند: عەیساوی جگە لەوەی جێگری بەغدادی بووە، پۆستگەلێکی دیکەشی وەک بەرپرسی کۆمیتەی فەتوا و بەرپرسایەتی نووسینی کتێبگەلی ڕاهێنان و وانەیی لە ناو داعشدا لە ئەستۆ بووە.

وتیشی: عەیساوی ڕای کردۆتە سووریا و پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەکانی بندەستی داعش ئازاد کران، ڕووی لە تورکیا ناوە و بە هەوڵی هەواڵگرانە و هاوئاهەنگی لە گەڵ تورکیا، ناوبراو قۆڵبەست کرا.

شایانی باسە کە عەیساوی پێشتر لە دان پێدانانەکانی نیدا کۆمەڵێک شتی نەوتراوەی لە بەارەی بەغدادی و داعش ئاشکرا کردووە.

News Code 21818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =