ئیسرائیل بەرپرسی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا لە سووریایە

وەزیری بەرگریی ڕووسیا لە میانەی گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی جەختی کرد کە ئەو ڕژیمی بەرپرسی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا لە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، سێرگەی شویگۆ وەزیریئ بەرگریی ڕووسیا لە میانەی گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ ئاویگدۆر لیبێرمەن جەختی کرد: بەرپرسایەتی تەواوی داخرانی فرۆکەی ڕووسیا لە سووریا لە ئەستۆی ئیسرائیلە.

وتیشی: ئەو ڕووداوە لە ئەنجامی هەڵمەتە نەپرسیارانەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕووی داوە کە بە هۆی ئەو فرۆکەی ڕووسیا داخراوە و ١٥ سەربازی ڕووس کوژراون.

شویگۆ جەختی کرد: مافی گرتنەبەری هەڵوێستی پێویست لە دژی ئیسرائیل لەوبارەیەوە بۆ ڕووسیا پارێزراوە و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گەلێ جار لە کانەڵگەلی جۆراوجۆرەوە داوای لە لایەنی ئیسرائیلی کردووە کە لە هیچ هێرشێک لە دژی سووریا ئەنجام نەدات.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا بۆتە هۆی زنجیرەیەک ڕووداو و لەوان کرانە ئامانجی فرۆکەی ڕووسی.

News Code 21794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =