دۆزینەوەی مۆمیایی بێچووە گورگێکی ٥٠ هەزار ساڵە

پاشماوەکانی بێچووە گورگێکی مۆمیایی کراو و کەلە کێوی باکووری کە دەگەڕێتەوە بە ٥٠ هەزار ساڵ پێش لە کەنەدا دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، پاشماوەکانی بێچووە گورگێکی سەردەمی سەهۆڵی و کەڵە کێویەکی باکووری(کاریبۆ) لە کەنەدا دۆزراوەتەوە.

ئەو پاشماوانە کە دەگەڕێنەوە بە ٥٠ هەزار ساڵ پێش و دەتوانێت ڕوانگەیەکی باشتر لە ژیانی دوورە دەست ترین شوێنی کەنەدا بێت.

ئەو مۆمیاییانە بە تواوەتی سالم و دەست لێنەدراو و بە موو، پێست و پێکهاتەی ماسۆلکەییەوە دۆزراوەتەوە.

ئاڵبەت کرێکارانی کانزا لە ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی ئەو دوو بوونەوەرەیان لە نزیکی داوسون سیتی دۆزیەوە. ئەو دوو بوونەوەرە لە کۆنترین مەمک دارە مۆمیایی کراوەکان لە گەڵ پێکهاتەی نەرم لە جیهانە. دێرینە ناسان پاش پاش ئەنجامی لێکۆڵینەوە خەمڵاندوویانە کاتی مەرگی ئەو بیچووە گورگە ٨ هەفتەی بووە.

پاشماوەکانی کەڵە کێوی باکووریش بریتییە لە پەراسوو، سەر و ئەندامانی بەری لەش.

News Code 21787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =