پیاوێکی ژاپۆنی دەبێتە یەکەم شارۆمەندی مانگ

ئیلان ماسک لە وێب کستێک ڕایگەیاند کە ملیاردەرێکی ژاپۆنی یەکەم شارۆمەندی مانگە کە بە کەش پێوی سپەیس ئیکس دەچێتە مانگ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، ئیلان ماسک بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی سپەیس ئیکس لە وێب کست ڕایگەیاند، یۆساکۆ مائزاوا ملیاردەرێکە کە سەفەری مانگ دەکات.

ئەو ملیاردەر و کار خولقێنەرە ئینترنتییە لە ٢٠٢٣ی زایینی یەکەم شارۆمەندێک دەبێت کە لە گۆی زەوی دەچێتە دەرەوە.

مائزاوا ڕێکخەری وێب سایتی کڕینی ئانلاینی Zozo ە و دەیەوێت بە مووشەک – کەش پێوی BFR سپەیس ئیکس دەچێتە ئەستێرەی مانگ.

لە ئەو گەشتەدا کەش پێوەکە بەس دەور مانگ دەداتەوە و لە سەر مانگ نانیشێتەوە. مائزاوا لەم بارەوە وتی: لە منداڵییەوە مانگم خۆش دەویست. بەس بە ڕوانین بە مانگ بوو کە خەیاڵاوی دەبووم. هەر بۆیە ئەو هەلە بۆ بینینی مانگ لە نزیکەوە لە دەست نادەم.

ئاڵبەت لە ئەو سەفەردا مائزاوا تەنیا نییە. ئەو ٦ تا ٨ کەس لە نێوان وێنەکێشان و پەیکەرتاشان و داڕێژەرانی مۆد و بیناسازان هەڵدەبژرێت تا لە گەڵی سەفەر بکەن. مائزاوا داوای لە ماسکیش کردووە کە لە گەڵیان بڕوات. ئیلان لاسکیش ئەو ئەگەرەی ڕەت نەکردووەتەوە.

شیاوی باسە کە هیچ یەکە لە ئەو کەسانە تێچووی ئەو سەفەرەیان ڕانەگەیاندووە.

News Code 21786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =