۴ بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق/شانسی مەلا بەختیار زیاترە

سەرچاوەیەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە چوار بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق لە ئەگەری هەڵبژێردرانی مەلا بەختیار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ڕکابەری ٤ کەس لە ڕێبەرانی ئەو پارتە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، نووسینگەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو نەتیوانی بگاتە بڕیاری کۆتایی بۆ ناسنادنی بەربژێری کۆتایی بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کە بە پێی ڕێککەوتنەکان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی، بەشی یەکێتی نیشتمانییە.

ئەو سەرچاوە کوردە وتیشی: پاش کشانەوەی بەرهەم ساڵح ئێستا چوار بەربژێر واتا موحەمەد سابیر، لوتیف ڕەشید، مەلا بەختیار و فواد مەعسووم لە بەردەستدان کە لە کۆبوونەوەی رۆژی ڕابردووی ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی بوونە دوو دەستەوە و بڕێکیان کە زۆرینەشن، لایەنگریان لە بەربژێر بوونی مەلا بەختیار کرد و بڕێکی تریش کە کەمینە بوون لایەنگری بەربژێر بوونی لەتیف رەشید وەزیری کاروباری ئاوی پیشووتری عێراقن.

بە وتەی ئەو سەرچاوە کوردە؛ رێبەرانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی لایەنگری ڕەشیدن و بڕێکی تریش لە ڕێبەران لایەنگری مەلا بەختیار لە شاری خانقین لە باکووری دیالەن بە تایبەت ئەوەی کە ناوبراو لە لایەن زۆربەی رێبەرانی ئەو پارتەوە پاڵپشتی دەکرێت و پێوەندیەکی پتەوی لە گەڵ پارتی دیمۆکرات هەیە کە شانسی ناوبراو بۆ قبووڵ کردنی لە لایەن پارتی دیمۆکراتەوە دەباتە سەرەوە.

News Code 21762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =