دۆزرانەوەی گۆری بە کۆمەڵی ١٨ ژن و منداڵ لە باکووری مووسڵ

هێزەکانی ئاسایشی عێراق گۆرێکی بە کۆمەڵ-یان بە ١٨ ڕۆفاتی ژن و منداڵی قوربانیی جەنایەتەکانی داعش لە باکووری مووسڵ دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە باس نیوز، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا لە دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە قوربانیانی جەنایەتەکانی داعش لە ٢٠ کیلۆمەتریی باکووری مووسڵ هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لەو گۆڕە بە کۆمەڵە ڕۆفاتی ١٨ ژن و منداڵی عێراقی دۆزراوەتەوە کە هەموویان لە لایەن داعشەوە کۆژراون و یەک لە قوربانییەکانیش لە ئێزدییەکانی عێراق بووە.

"زیاد ئەیاد" لە فەرماندەگەلی ئۆپەراسیۆنی بەغدا جەختی کرد کە هێزەکانی ئاسایش رۆفاتی قوربانییەکانیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکی یاسایی، تا دوای ناسرانەوە ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێن.

News Code 21741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =