هه‌ڵبژاردنی شار و پارێزگاکانی سووریا ده‌ستی پێ کرد

ئه‌مڕۆ یەکشه‌مه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ۴۰ هه‌زار به‌ربژار له‌ سه‌رتانه‌سه‌ری سووریا هه‌ڵبژاردنی شار و پارێزگاکانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی پێ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ و کاتژمێر ۷ه‌وه‌ درگای بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ ڕووی خه‌ڵکی سووریادا کراوه‌ته‌وه‌ تاکوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار و پارێزگاکانی ئه‌م وڵاته‌ بکه‌ن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ۴۰ هه‌زار به‌ربژار بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ۱۸ هه‌زار و ۴۷۸ کورسی پێکه‌وه‌ کێبه‌رکێ ده‌که‌ن.

پڕۆسه‌ی ده‌نگدان تاکوو ۷ ئێواره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ ۵ کاتژمێری دیکه‌ کاتی ده‌نگدان درێژ بکرێته‌وه‌.

به‌رپرسانی سووریا له‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ داوایان کردووه‌ تاکوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و به‌م کاره‌ ڕێکاری یاسایی وڵات بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری بێننه‌ دی.

خالید هیلال، سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگای حۆمس ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی پۆلیس هه‌موویان ئاماده‌ن تاکوو ئه‌منیه‌تی سه‌ندووقه‌کان بپارێزن و له‌م ڕووه‌وه‌ کێشه‌یه‌ک بوونی نییه‌.

News Code 21732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =