ڕەنگە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆزم پەرە پێ‌بدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ شپیگێل‌دا جەختی کرد کە لە ئەگەری دەستەوەستان بوونی ئەورووپا هەمبەر بە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام، شیمانەی بەرزکردنەوە و پەرەپێدان بە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە لە ئارادیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری ئەڵمانیی شپیگێل، ڕایگەیاند: ئەگەر بێت و یەکیتی ئەورووپا لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەستەوەستان بێت، ئەو ئەگەرە لە ئارادایە کە تاران پیتاندنی ئۆرانیۆم پەرە پێ بدات.

ناوبراو وتیشی: ئەورووپییەکان و وڵاتانی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەبێ بۆ قەرەبووکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا هەوڵ بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بیری هێنایەوە: ئێران لە ئەگەری تێکچوونی دانوستانەکان کاردانەوەی خۆی دەبێت. ئەو کاردانەوە دەتوانێ داپەڕێکی جیا لە دەرچوون لە بەرجام بێت و ئێران دەست بداتە پەرەدان و بەرزکردنەوەی ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆم.

زەریف لە درێژەی ئەو وتووێژەدا سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی تاران – واشنتۆن ڕوونی کردەوە: لە ئێستادا هۆکارێک بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا نابینم. تەنیا لەو ئەگەرەدا کە ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، دەکرێت سەبارەت بە گفتوگۆی دوو قۆڵی بڕیار بدەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە تایبەتی بوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران (بەرجام) ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە لە ئاستی وەزیران چەندین کاتژمێر دانوستانمان کردووە؛ هەنگاوێک کە لە ڕابردووی ئێران و ئەمریکادا بێ هاوتا بووە. بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەوکات ترامپ لە دەسەڵات بایە، هەموو شتێک تێک دەچوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ گەڕەنتییەک بۆ گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەر میزی دانوستانو  پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکان نییە و ئێمە نامانەوێ کاتی خۆمان بۆ دانوستانی راستەوخۆ بە فیڕۆ بدەین، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران ڕێککەوتنێکی لۆژیکی بوو و ئێران ئامادەیە تا کاتێک بەرژەوەندییەکانی دەستەبەر بکرێت، جێبەجێی بکات. ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە لە دوای هەنگاوەکانی ئەمریکا و هەڵوێستی دەستەوەستانانەی ئەورووپا هەڵوەشێتەوە، کەواتە ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

زەریف بیری هێنایەوە کە بە پێی بڕگەی ٣٦ی ڕێککەوتن و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش ئێران ئەو هەلەی بۆ ڕەخساوە کە بە بێ دەرچوون لە ڕێککەوتن دەتوانێ ئاستی پابەندبوونی دابەزێنێت و بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم بەشێک لەو بڕیارەیە و ڕایگەیاند: یەکێتی ئەورووپا یاساگەلی پێشگرانەی بۆ پێڕەوی کردنی کۆمپانیاگەلی ئەورووپی لە سیاستەکانی ئەمریکا لە بەردەستە و دەتوانێ ئەو کۆمپانیا ئەورووپیانەی کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە ئێران چوونەتە دەرێ، سزا بدات.

News Code 21717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =