قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای هێرشی خۆکوژانە لە "ئەنبار"ی عێراق

لە پاش تەقینەوەی خۆکوژانە لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە داسەپانی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "المعلومه"، فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای ئەنبار قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە.

بە پێی ئەو هەواڵە "قەتری عوبەیدی" لە فەرەماندەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار جەختی کرد کە هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی "کەرابەلە"ی سەر بە شاری قائم لە پارێزگای ئەنبار قەدەغەی هاتوچۆیان داسەپاندووە و ئەو قەدەغەیە لە دوای تەقینەوەی مۆتۆر سیکلێتێکی بۆمب ڕێژکراوە لە ناوەندی شاری قائم ڕاگەیێندراوە.

هێزەکانی ئاسایش لە پێناو پێشگری لە ڕوودانەوەی ڕووداوگەلێکی لەو چەشنە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پارێزگا و بە تایبەت لە شەقامەکانی شاری قائم جێگر بوونە.

پێشتر میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لە دوای تەقینەوەی خۆکوژانە لە ناوەندی شاری قائم کە هۆڵێکی بیلیاردی کردبووە ئامانج، لانی کەم ٣ کەسی سڤیلی عێراقی بریندار بوونە.

News Code 21715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =