محەمەد حەلبوسی بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

محەمەد حەلبوسی کاندیدی میحوەری وەتەنی سوننە، بە سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا بە دەنگدانێکی نهێنی، محەمەد حەلبوسی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا و بەسەر هەریەکە لە خالید عوبێدی و ئوسامە نوجێفیدا سەرکەوت.

محەمەد ریکان حەدید عەلی حەلبوسی لە ساڵی ١٩٨١ لە پارێزگای ئەنبار لە دایک بووە  و خێزاندارە.
خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە بواری ئەندازیاری مەدەنى لە زانکۆی   مستەنسریە  و هەروەها بڕوانامەى ماستەری لە هەمان بەشدا هەیە  و جگە لەوانەش بڕوانامەی  OSHAلە بواری ئاشتى  پیشەییدا هەیە.
محەمەد حەلبوسی لە ساڵی  ٢٠٠٢دا بووەتە ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق و لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە ئەندامی یەکێتی سەرمایەدارانی عێراق و  لە ساڵی ٢٠١٤ش وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە.
کەمێک پێش ئێستا بە دەنگدانێکی نهێنی، محەمەد حەلبوسی ١٦٩ بە دەستهێنا کە  زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانە و  بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی چوارەم.
News Code 21711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =