ئەمریکا هێرشەکانی داعش لە حەمس و دیمەشق ئیدانە دەکات

واشنتۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی یەکشەمەی سووریا کە بە دەیان کوژراوی لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا توودەی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی یەکشەمەی سووریا کە بە دەیان کوژراوی لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.

مارک تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم ڕاگەیێندراوەدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی پێبەندە بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرییەکی سیاسی لە سووریا و لە هەموو لایەنەکان داوای کرد تاکوو بۆ ڕاوەستانی شەڕ لە سووریا هەوڵ بدەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە ئەمریکاییەکان ڕۆژی دووشەمە لە ڕێککوتنی ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ئاگربڕ لە سووریا هەواڵیان دا کە دەبێت لە ٢٧ی فێڤریەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە گرووپی داعش و نوسرە ناگرێتەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەمە لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دەورووبەری دیمەشق و حەمس چەندین تەقینەوەی بەهێز ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٠٣ کەس لە سووریا. تیرۆریستەکانی داعش بەرپرسیارەتی ئەم کردەوەیان لە ئەستۆ گرتووە.

 

News Code 2171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =