بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، نەعیم عەبوودی ئەندمانی هاوپەیمانی فەتح وتی: نزیکایەتی هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری و سائیرۆن بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر لە ڕاستیدا ریککەوتن لە سەر پۆستە سەرەکییەکانە نەک هاوپەیمانی گەورە.
ناوبراو زیادی کرد: تا ئەم کاتە نزیکایەتی و ڕێککەوتنی نێوان فەتح و سائیرۆن هاوۆەیمانی نییە و نزیکی و ڕێککەوتن لە سەر سەرۆک وەزیران و هەروەها پاڵپشتی لە ئەوەی کە چ کەسێک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان و هەروەها سەرۆک کۆمار ە و هەر بۆیە هاوپەیمانی نییە.
عەبدوی سەبارەت بە هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی وتی: ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەمێنینەوە.
بۆچوونی ئێوە