ئەمریکا گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ کۆریای باکوور ڕەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە قبووڵ نەکردنی داوای کۆریای باکوور سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم هەواڵەی کۆریای باکوور کە گۆیا دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا دەستی پێکردووەتەوە، ڕەت کردەوە. ئەمریکا ڕایگەیاند کە چون کۆریای باکوور ئاماژەی بە دەست هەڵگرتن لە چەکی ناڤۆکی نەکردووە ئەم هەوڵانە ڕەت دەکرێنەوە.

وال ئێستریت ژورنال هاوپەیوەند بە کێشەی ناڤۆکی کوریای باکوور لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاییەوە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەناو بردنی چەکی ناڤۆکی لە کۆریای باکوور بە پێش مەرجی هەرجۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەم وڵاتە دەزانێت.

جان کربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد: پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئاشتی لە لایەن کوریای باکوورەوە خراوەتە بەردەست.

ئەو لە درێژەدا وتی: ئێمە گەڵاڵەکەی کۆریای باکوورمان بە دیقەتەوە لێکداوەتەوە و بەم دەرەنجامە گەیشتین کە دەست هەڵگرتن لە چەکی ناڤۆکی پێش مەرجی دەستپێکردنەوەی هەر جۆرە گفتوگۆیەکە لەگەڵ ئەم وڵاتە. کۆریای باکووریش ئەم داواکارییەی ڕەت کردووەتەوە.

News Code 2165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =