ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – محەمەد فاتمی زادە: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو گۆڕانکاری سیاسی بەربڵاو لە عێراق هاته ئاراوه کە خاڵی سەرکاوی لە شەقامەکانی بەسرە و هێرشی چەند کەسی خەت پێ دراوە و ئاژاوەگێڕا بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لەو شارە ڕووی دا.
لە لایەکی دیکەوە نوێنەرانی هاوپەیمانی سائێرۆن بە رێبەرایەتی موقتەدا سەدر لە ڕێککەوتنی بەربڵاوی نێوان سائێرۆن و فەتح بۆ پێکهێنانی کۆتلەی زۆرینە لە پەرلەمانی عێراق هەواڵیان دا.
هەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری مێهر وتوویژێکی لە گەڵ ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح بووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
* کێ لە پشت پەردەی ئاژاوەکانی ئەم دواییەی بەسرە و هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران خۆی مەڵاس داوە؟
ـ خۆپیشاندانی خەڵکی سەرەتا بە ئامانجی خستنەڕووی داخوازییەکانیان لە بواری خزمەتگەیاندن وەڕێخرا؛ چونکە زۆربەی خزمەتەکان بە تایبەت ئاوی خواردنەوە لەو شارە گەیشتبووە قۆناغی نەبوون و ویشکەساڵی. بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند رۆژ هێزە دزێو و دارەدەستەکان کە نوێنەری گرووپگەلی دەرەکی و هەندێک لە حزبەکان بوون، تێکەڵ بە ڕیزی خۆپیشاندەران بوون و بەسرە و عێراق و بەرخودان و حەشدی شەعبی-یان کردە ئامانج.
کۆنسولگەریی ئێران-یش یەکێک لەو ئامانجانە بوون کە لە لایەن ئەو کەسانەوە بە مەبەستی کردنە ئامانجی هەڵوێست و پاڵپشتیی ئێران لە عێراق و حەشدی شەعبی ئەنجام درا. کەواتە ئەوی لە رۆژانی ڕابردوو ڕووی دا لە لایەن کەسانی بە کرێگیراو و دارەدەستی گرووپگەلی دەرەکیی دیار بە ئامانجی دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوە ئەنجام درا.
* هەندێک لە هەواڵەکان باس لە گوشارە دەرەکییەکان بە تایبەت لە لایەن ئەمریکا و سعوودی لە سەر نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دەکەن. ئێوە چۆن لەو بابەتە دەڕوانن؟
ـ گوشارەکان لە سەر نوێنەرانی عێراقی بە تایبەت لە سەر نوێنەرانی کورد و سوننە زۆرە، بۆ ئەوەی لە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی پەیڕەوی لە ئیرادەی ئەمریکییەکان و تەوەری کاریی ئەوان بکەن. بە بڕوای ئێمە ئەوی لە بەسرە ڕووی دا لە ئەنجامی گوشار و ئیرادەی دەرەکی بووە.
* ڕەوتی هاوپەیمانی نێوان فەتح و سائێرۆن بۆ پێکهێنانی کۆتلەی گەورەتری پەرلەمانی لە چ قۆناغێکدایە؟
ـ ئێمە لە هاوپەیمانی "بەنا" پلانێکمان ئامادە کردووە و ڕادەستی سەرۆکی سوننە و بەڕێوەبەرایەتی پەرلەمانی عێراق کردووەو هاوکات پێشوازی لە هەمووان دەکەین. لە ماوەی رۆژانی ڕابردووشدا فەتح و سائێرۆن لێک نزیک بوونەتەوە و دانوستانەکانی نێوان هەر دوولا درێژەی هەیە.
لام وایە گەیشتووینەتە ئەنجامی ئەو دانوستانانە و لەو رێگەوە نەخشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و پێکهێنانی دەوڵەت بە پێی ئامۆژگارییەکانی مەرجەعیەتی ئایینی ئاراستە دەکەین.
* لەم دواییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دژایەتیی مەرجەعەیتی باڵای ئایینی عێراق لە گەڵ بە سەرۆک وەزیران بوونەوەی حەیدەر عەبادی هەواڵی دابوو، ئایا ئەو هەواڵە ڕاستە؟
ـ هەڵوێستی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی ئاشکرا و ڕوونە و لە رێگەی مەنبەرەکانی بەڕیزیانەوە واتە وتاربێژی نوێژی هەینی کەربەلا و یان لە رێگەی نووسینگەی بەڕێزیانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیێندرێت. لام وایە کە بەڕێزیان بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕا و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بژێرەکانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندووە و هیچکەس جگە لە کەس دیارەکان بۆی نییە لە لایەن بەڕێزیانەوە قسە بکات و ڕای ئاوا دەرببڕێت.
* بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی حەوتەی ڕابردوو، ئایا حەیدەر عەبادی لە پۆستی خۆیدا دەمێنێتەوە یان کەسێکی دیکە لە جێگەی ئەو دادەنیشێت؟
ـ لە دانیشتنی ئەم دواییەی پەرلەمان، فراکسیۆن و نوێنەرانی ئامادەبووی دانیشتنەکە حەیدەر عەبادی و دەوڵەتەکەیان بە هۆی شکست هێنان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی خزمەت گەیاندن و پرسە ئەمنییەکان لە بەسرە ئیدانە کرد و داخوازیی فراکسیۆنی فەتح و سائێرۆن بۆ کشانەوەی حەیدەر عەبادی-ش بە واتای ئەوە دێت کە ئەو بۆ خولی دووهەمی نابێتە بە سەرۆک کۆماری عێراق.
* لەم دواییەدا شایەدی جموجۆڵێکی زۆر بۆ تێکدانی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و گەلی ئێران و عێراق بووین. ئامانج لەو هەنگاوە تێکدەرانە بە بڕوای ئێوە چیە؟
ـ بەو هۆیەی کە لە لایەکەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئێران تەنیا دەوڵەت و وڵاتی لایەنگری خەڵک و دەوڵەتی عێراق بووە و شان بە شانی عێراق بەشداری شەڕی دژ بە تیرۆریزم و داعش بووە و لە لایەکی دیکەشەوە لە نێوان گەلانی هەر دوو وڵاتدا پەیوەنیگەلێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە ئارا دایە. کەسانێک کە لە پشت ئەو پیلانەدان، هەوڵ دەدەن ئەو پەیوەندییە لە بەر یەک هەڵوەشێننەوە، بەڵام شکستیان هێنا و هێرشیان بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران بووە هۆی قووڵتر بوون پەیوەندییەکانی نێوان گەلان و دەوڵەتانی هەر دوو وڵات و لە مانگەکانی داهاتووشدا شایەدی تۆکمە بوونی زیاتر لە جارانی ئەو پەیوەندیانە دەبین.
بۆچوونی ئێوە