لێکتێگەیشتنی سائیرون و فه‌تح بۆ پێکهێنانی فڕاکسیۆنی گه‌وره‌ی پارلمانی

نوێنه‌رێکی لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند که‌ لێکتێگەیشتنی زۆر له‌ نێوان سائیرون و فه‌تح بۆ پێکهێنانی فڕاکسیۆنی گه‌وره‌ی پارلمان به‌ ده‌ست هاتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌خباری عێراق، غایب عه‌موری، نوێنه‌ری لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌کانی نێوان سائیرون و فه‌تح قسه‌ی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: پێشه‌که‌وتنی زۆر له‌ نێوان لیستی سائیرون و فه‌تح به‌ ده‌ست هاتووه‌.

ئه‌م نوێنه‌ره‌ی سائیرون درێژه‌ی دا: بۆچوونه‌کانی نێوان سائیرون و فه‌تح سه‌باره‌ت به‌ لێکتێگەیشتنی زۆر باش له‌گه‌ڵ یه‌کتر شتێکی نوێیه‌.

ئه‌و وتی: به‌م شێوازه‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو گه‌وره‌ ترین فڕاکسیۆنه‌ پارلمانی عێراق له‌ نێوان فه‌تح و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

News Code 21585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =