نەستی کریستاڵیش بەرهەم هات/ تۆمارکردنی زانیارییەکان بۆ هەمیشە

توێژەرانی بەریتانی بە بەهرەوەرگرتن لە شێوەیەکی نوێ، رێگایەکیان داهێناوە کە دەکرێت زانیارییەکان بۆ جەندین ملیاردساڵ تۆمار بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی زانکۆی ساوت هامپتۆنی بەریتانیا توانیان فلاش مێمۆرییەک بە ناوی "کریستاڵی نەستی سه‌روو مرۆڤ" بەرهەم بهێنن کە تێیدا لە شوشەی نانۆپێکهاتەیی بەهرە وەرگیراوە و دەکرێت دەفرێکی زۆر لە زانیارییەکان تا ١٣ ملیارد و ٨٠٠ میلیۆن ساڵ لە خۆدا هەمار کات و بیپارێزێت.

زانیارانی بەریتانی بە شێوەیەکی هێمایین لە یەکەم هەنگاودا بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ و ئەنجیلی جیمزیان لە سەر ئەم فلاش مێمۆرییە تۆمار کردووە.

لەم شێوازەدا توێژەرانی بەریتانی بە هەڵکۆڵینی لەیزەری، زانیارییەکان لە سەر ئەم فلاش مێمۆرییە شیشەییە کە ئەوەندەی سکەیەک دەبێت، بارگاوی دەکەن.

لەم میتۆدە دیسکگەلێکی زۆر ورد کە لە سەر ئەم فلاش مێمۆرییە شووشه‌ییه‌ ساز دەبن، دەتوانن لە گەرمای ۱۹۰ دەرەجەی سانتی گڕاد زانیارییەکان بۆ چەندین ملیاردساڵ بپارێزن و لە گەرمای ئاساییدا دەکرێت ئەو زانیارییانە تا هەتا هه‌تایه‌ ڕابگرن.

تواێژەرانی زانکۆی ساوت هامپتۆنی بەریتانیا دەڵێن ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێ هێمایەک لە شارستانیەتی مرۆیی بێت.

لەم شێوەیەدا، توێژەران لە لەیزەرگەلی fematosecond بۆ هەڵکۆڵینی زانیارییەکان لە خاڵگەلێک بە پێکهاتەی نانۆیی کە مەودایان پێکەوە ۵ میلیۆنیۆمی مەترە، بەهرە وەردەگرن و دەفری هەر دیسکێک بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان ۳۵۰ ترابایتە.

بە داهێنانی ئەم شێوازە دەکرێت کۆی داتاکان بە بێ زیان پێ‌گەیشتن بۆ بەرەکانی دواتر بە ئەمانەت بپارێزرێت.

News Code 2158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =