بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئەرکانی گشتی هاوبەشی سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ۹ هێزی پەکەکە کوژراون کە هێرشەکان لە پارێزگای سیرت، ناوچەی ئاواشین و زاپ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەروەها ٥ ئەندامی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی کوپڵی داغ لە پارێزگای شەرناخ کوژراون.
سوپای تورکیا لە درێژەدا جەختی کردووە لە بەردەوام بوون لە شەڕی دژ بە هێزەکانی پەکەکە.
شایانی باسە سوپای تورکیا بە بیانۆی دابین کردنی ئەمنیەت بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی بەردەوامە لە هێرش کردن بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ۲۰۱٥ شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا سەر هەڵداوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە