جێگرکرانی هیزی کاردانەوەی خێرای عێراق لە بەسرە

سەرچاوەگەلی عێراقی لە جێگرکرانی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای ئەو وڵاتە لە بەسرە بە هۆی نائارامی و هێرشی ئاژاوەچیان بۆ سەر هەندێک لە ناوەندە حزبی و ێکخراوەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، هێزەکانی کاردانەوەی خێرای عێراق لە بەسرە جێگر کران.

عبدولئەمیر محەمەداوی بەڕێوەبەری میدیایی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا وتی: ئەو هێزانە لە شاری بەسرە بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش جێگر کراون. ئەرکی ئەوان پاڵپشتی لە هاووڵاتیان و داراییە گشتییەکان و ئیدارە ڕێکخراوەگەلی دەوڵەتییە.

شایانی باسە کە ئاژاوەچیان لە بەسرە لە ماوەی شەوی ڕابردوودا بنکە و بارەگای حزب و گرووپگەلی حەشدی شەعبی و هەروەها کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرەیان سووتاند.

News Code 21567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =