تیرۆریستانی داعش بۆریی نەوتی کەرکووکیان تەقاندەوە

میدیاگەلی عێراقی لە تەقینەوەی بۆرییەکی نەوتی پارێزگای کەرکووک لە باکووری ئەو وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی داعشی-یەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، تیرۆریستانی داعش چەند کاتژمێر لەوە پێش بۆرییەکی نەوتی کەرکووکیان تەقاندەوە.

ئیدریس ڕەفعەت فەرماندەی هێزی ئاسایشی ئەو پارێزگایە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە پۆلیسی عێراق کۆنتڕۆڵی تەواوی بە سەر هەندێک لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە نییە.

ناوبراو وتیشی تیرۆریستان لە بۆشایی خاڵە بەرزە و دوورەدەستەکانی کەرکووک کەڵک دەبەن و لەوێوە هێرشیان کردووە و بۆرییەکەیان تەقاندۆتەوە.

میدیاکانی هەواڵ لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند کە تا ئێستا ئاگری تەقینەوەکە بە تەواوەتی نەکوژاوەتەوە.

News Code 21565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =