ژمارەی قوربانیانی بەسرە گەیشتە ٣ کوژراو و ٥٠ بریندار

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بشێوییەکانی رۆژی ڕابردووی بەسرە هەواڵی دا و جەختی کرد کە تا ئێستا ٣ کەس لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، وەزارەتی توندروستی عێراق لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بشێوییەکانی رۆژی ڕابردووی بەسرە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٣ کەس لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی تەندروستی ژمارەی قوربانیانی ٢ کەس کوژراو و ٤٥ کەسی بریندار ڕاگەیاندبوو کە ٢ کەس لە برینداربووان لە هێزەکانی ئاسایش بوون.

رۆژی ڕابردوو و لە دوای تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە بەسرە، چەندین بنکە و بارەگای حزبە سیاسییەکان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشیان کرایە سەر و تاقمێک لەو خەڵکە هێرشیان کردە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە.

News Code 21547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =