سیستمی به‌رگری ئاسمانی هه‌نارده‌ ده‌که‌ین/ئێران ئه‌من ترین ئاسمانی هه‌یه‌

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی تاران وتی: به‌هره‌ بردن له‌ چەندین جۆر سیستمی به‌رگری ئاسمانی نوێ، بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێین ئێران ئه‌من ترین ئاسمانی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی سیاسه‌ت، هادی ڕه‌زایی: سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێران له‌ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی  زیاترین پێشکه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ دیه‌وه‌ و له‌ ئێستا زیاتر له‌ ۳۶۰۰ خاڵی گرنگی ئێران ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ئاسمانییه‌وه‌ چاودێڕی ورد ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هەر جۆرە جووڵه‌ی ئاسمانی  له‌ سنووره‌کانی ئێران به‌ دی بکرێت و کۆنترۆڵی بکه‌ن.

بۆ نموونه‌ کاتی خۆی تیرۆریستێکی دژ به‌ ئێران به‌ ناوی عه‌بدولمالک ڕیگی له‌ وڵاتێکی که‌نداوی فارس به‌ ئاسمانی ئێراندا ویستی بچێته‌ ئه‌فغانستان به‌ڵام هێزی ئاسمانی ئێران دۆزییه‌وه‌ و فڕۆکه‌که‌ی ناچار کرد بنیشێته‌وه‌ و ئه‌م تیرۆریسته‌ی له‌ خاکی خۆیدا ده‌ستگیر کرد و دواجاریش له‌ سێداره‌ درا.

ئێران له‌ ئێستادا چه‌ندین سیستمی ڕاداری و مووشه‌کی ئاسمانی گرنگی به‌ ناوه‌کانی ڕه‌عد، یازه‌هرا، مێرساد، سه‌یاد و هتد هه‌یه‌ که‌ هه‌موویان به‌رهه‌م هاتووی ناوخۆی ئێرانن و بۆ ئامانجی کورت بڕ و مامناوه‌ند و دوور بڕ بکار دێن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میر بیژه‌ن ساعدی، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی به‌رگری ئاسمانی تاران گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌رده‌وام جه‌ختی له‌ سه‌ر به‌رگری ئاسمانی ئێران کردووه‌، بۆ ئاسمانی ئێران ئه‌وه‌نده‌ گرنگی پێده‌درێت؟

ئێمه‌ دوای شۆڕشی ئیسلامی خێرا شه‌ڕی عێراقمان پێفرۆشرا، ئه‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌ر ئێران بووه‌ و هه‌یه‌. که‌واته‌ ده‌بوایه‌ت ئێران به‌ره‌و ڕووی خۆڕاگری سه‌ربازی بچوایه‌ت که‌ به‌شێک له‌م خۆڕاگرییه‌ به‌رگری له‌ ئاسمانی ئێرانه‌. دوای هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان و شه‌ڕه‌کانی سووریا و یه‌مه‌ن و هاتنی داعش بۆ ناوچه‌که‌ تێگه‌یشتین که‌ شه‌ڕه‌کانی داهاتوو له‌ بواری ئاسمانیدا یه‌کجار جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌کرێت. بێ گومان ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هێرشێکی مووشه‌کی ته‌نیا به‌هێزکردنی به‌رگری ئاسمانییه‌ که‌ ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ به‌ باشی ئه‌نجامی بده‌ین.

ڕێبه‌ری باڵای ئێرانیش له‌ دواین دیدار که‌ بوومان فه‌رموویان که‌ به‌رگری ئاسمانی له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ ئابڕووی ئێرانه‌. ئه‌مه‌ش وه‌ک شانازییه‌ک بۆ هه‌موو فه‌رمانده‌کانی ئه‌م بواره‌ بووه‌.

* به‌ پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ هه‌یه‌ و پێشکه‌وتنی ئه‌م بواره‌ له‌ جیهان چۆنه‌ که‌ ئێران ئه‌من ترین ئاسمانی له‌ وڵاتانی جیهاندا هه‌یه‌؟

وه‌ک وتم هه‌ر وڵاتێک به‌رگری ئاسمانی له‌ یه‌که‌مایه‌تی خۆی دابنێت به‌ ئه‌نجامی باش ده‌گات. بابه‌تی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ فه‌رمانده‌یی هێزی سه‌ربازی ئێران هه‌میشه‌ جه‌ختیان له‌ به‌هێز بوونی توانی ئاسمانی ولات کردووه‌. ئه‌مانه‌ هه‌مووی کاریگه‌ری خۆیی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م کارانه‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی ئه‌رتشی ئێران و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران دابه‌ش کراوه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌وه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانین زۆر به‌ وردی له‌ سه‌ر ئه‌رکه‌کانی خۆمان ڕابوه‌ستین و ئیش بکه‌ین. 

هه‌روه‌ها بڕوان له‌ قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌ و جیان، ئه‌و کێشه‌کانی له‌ کریمه‌ له‌ نێوان ڕووسه‌کان و وڵاتانی دیکه‌ ساز بوو، یان قه‌یرانی سووریا و عێراق که‌ بووه‌ته‌ هۆی کێشه‌ بۆ ئه‌م وڵاتانه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ وای کرد که‌ له‌م بواره‌ کار و ئیشی باش بکه‌ین و له‌ ئێستادا سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێران وه‌ک ئه‌من ترین سیستمی ده‌ناسرێت که‌ ئاسمانی وڵاته‌که‌مان ده‌پارێزێت.

* که‌واته‌ به‌ پێی گرنگی دان به‌ به‌رگری ئاسمانی، ئه‌منیه‌تی ئاسمانی تاران له‌ چ ئاستێک دایه‌؟

ناوه‌ندی به‌رگری ئاسمانی ۹ خاڵی گرنگی له‌ ئێران هه‌یه‌، ناوچه‌ی تاران وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ زۆر به‌ وردی و به‌ دیقه‌ته‌وه‌ ئیش له‌ سه‌ری ده‌کرێت. گرنگ تر بوونی تارانیش به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م شاره‌ پایته‌خته‌ و گرنگی و هه‌ستاری زۆر زیاتری هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵم ئاوه‌یه‌ که‌ باشترین و زیاترین ئامێر و ته‌کنۆلۆژیا له‌ ئاسمانی تاران و ده‌ورووبه‌ری کۆ بکرێته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ مرۆڤییه‌ی له‌ تاران و ده‌ورووبه‌ری به‌ کار دێت لێهاتوو ترین هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێرانن. و ئه‌منیه‌تی ئاسمانی ناوچه‌که‌ به‌ باشی چاودێڕی ده‌که‌ن و ده‌پارێزن.

ئه‌رکی ئێمه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌تا هه‌موو بۆشایی و لاوازییه‌ ئاسمانییه‌کان بدۆزینه‌وه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌رجۆره‌ باڵفڕێک هاته‌ ئاسمانه‌که‌وه‌ لێکیبدینه‌وه‌ که‌ ئایا دۆسته‌ یان دوژمن و قۆناغی سێهه‌یش ئه‌گه‌ر گوماناوی بوو به‌ باشتیرن شێواز کۆنترۆڵی بکه‌ین.

* هاوکاری ئێوه‌ له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران له‌ چ ئاستێک دایه‌؟

ڕێبەری باڵای ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە یەکێک لە ئەرکەکانی هەموو هێزەکان سازان و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکان بە تایبەت لەگەڵ ئەرتشی ئێرانە. ئەمەش لە لایەن هەموانەوە لە بەرچاوگیراوە و پەیڕەو کراوە.

باڵاترین ئاستی هوکاری لە نێوان سوپا و ئەرتشدا هەیە. ناوەندی ئاسمانی قەرەرگای خاتەمول ئەنبیا باڵاترین بەرپرسی بەرگری ئاسمانییە و بەم پێیە دەبێت پەیوەندی باشی لەگەڵ هەموو هێزەکانی دیکە هەبێت.

٭ ماوەیەک بەر لە ئێستا بیستم کە فڕۆکەیەکی چاودێڕی دوژمن هاتووەتە ئێران و ڕادارەکانی خاتەمول ئەنبیا دۆزیانەوە و سوپای پاسداران تێکی شکاند ئەمە نموونەیەکی هەرە باشە لە هاوکاری نێوان هر دوولا، ئەم هەماهەنگییە باشە چۆن ئەنجام دەبێت؟

هەر کارێکی بەرگری ئاسمانی یەکپارچە ئەنجام دەبێت. 

بەرگری ئاسمای دوو بەشی هەیە یەکەم چوارچێوەی یەکینەکان لە ناوچەکان جێگیرن وەک هەر هێزێکی سەربازی دیکە، دووهەمان جێبەجێ کردنی پلانی سەربازییە کە ئەم بەشە داخرانی نییە بەردەوام لە ئامادەباشی و چاودێڕی دایە. لە ئێستادا سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران ۳٦۰۰ ناوچەیی ئێران جێگیرن و ئاسمانی ئێران چاودێڕی دەکرێت. سیستمی بەگری هەموو هێزە ئاسمانییەکان لە ژێر چاودێڕی ناوەند دایە ولە شوێنەوە بەرنامەیان بۆ دادەڕێژرێت هەر بۆیە ئەم هەماهەنگییە بەهێزە بوونی هەیە.

٭ گومانی تێدا نییە کە سیستمی ئاسمانی بەردەوام پێویستی بە تەکنۆلۆژیایە، چۆن دابینی دەکەن و تاکوو چ ڕەدەیەک بەرهەمی ناوخۆییە؟

هێزە سەربازییەکان لە ڕووی بەرگرییەوە تەواو ناوخۆین و سەربەخۆ بوون و لە بەرانبەر هەڕەشەکان سەربەخۆ ئیش دەکەن.

دوای شۆڕشی ئیسلامی و شەڕی هەشت ساڵەی عێراق تەواو بەرەو سەربەخۆیی لەم بوارانە ۆیشتین و تێشیدا سەرکەوتوو بووین.

دوای پێکهاتنی جەهادی سەربەخۆ بوون لە هێزە سەربازییەکان بە فەرمانی ڕێبەری باڵا ئەم هەنگاوانە هەڵگیرا.  ئەمە هەنگاوێکی زۆر باش بوو ئێستە ئێمە لە ڕووی بەرگری ئاسمانییەوە تەواو سەربەخۆین و تەکنۆلۆژیاکەمان لە ناوخۆدا دابین دەکرێت کە جێگەی شانازییە.

٭ ئایا هاتنی ئێس ۳۰۰ کاریگەری لە سەر توانای بەرگری ئێوە بووە؟

ئێمە ئەمڕۆ لە کەرتی تەکنۆلۆژا و سیستمی بەرگری بە ئاستێک باڵامان کردووە کە بۆ هەموو مەترسییە ئاسمانییەکان وڵامان هەیە. سیستمی ئێس ۳۰۰ بە هۆی ڕادەست بوونی کاریگەری زۆری نەبوو چون تاکوو ڕادەست کرا ئێمە نموونە ناوخۆییەکەی و بگرە پێشکەوتووتریشمان بەرهەم هێنا. کەواتە کاتێک ڕادەست کرا زۆر جێگەی سەرسووڕمان نەبوو بۆ ئێمە.

٭ چەند ساڵ بەر لە ئێستا فڕۆکە چاودێڕییەکان بە سەر ئاسمانی تاراندا دەهاتن ئێستە شتی وا نییە، ئایا چیتان کردووە؟

تەکنۆلۆژیا پەرەی زۆری سەندووە لەمڕۆدا هەلی شات و کوات کوپترەکان لەناو خەڵکدا هەیە زۆر کەس سوودی لێ دەبات هەڵبەت کارامەیی سەربازیشیان هەیە، هەر بۆیە بەهەموو پارێزگاکانمان ڕاگەیاند هەر کەس و کۆمپانیایەک بیەوێت سوود لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ببات دەبێت لەگەڵ ناوەندی بەرگری ئاسمانی ناوچەکە هەماهەنگی کات.

هەروەها لە ڕووی ڕادرییەوە هەر شتک بە ئاسمانی ئێراندا بسوورێتەوە دێتە ژێر چاودێڕیمان و دەست بەجێ بەدوادا چوونی بۆ دەکەین. ئێمە زۆر کات ئەم شتانە گەر کاری نایاسایی بکەن بە ڕادار یان ئەشەعە دەخینە خوارەوە کە ئەم کارە بێ دەنگو هەرا دەکرێت.

ئەوەی چی دیکە لەمبارەوە هەواڵێک نابیستن لە بەر ئەوەیە کە هەموویان لە ژێر چاودێڕی ئێمە دان. هەر کەس و ڕێکخراوێک پێویستی بەم جۆرە فڕۆکانە بێت دەبێت مۆڵەی بەکارهێنانی وەربگرێت.

٭ پلانی ئێوە بۆ داهاتوو وسەرکەوتن لە کارەکانتان چییە؟

بەردەوام لە حاڵی بە ڕۆژکردنی ئامێر و کارەکانمانین ڕێکخراوە سەربازییەکان لە حاڵی ئاشتی توانی خۆیان بەرز دەکەنەوە تاکوو قەیران دروست بوو دەست بەجێ بێنە گۆڕەپانەکە. ئێمەش لەمە بێ بەش نین بۆیە بەردەوام خۆمان ئامادە دەکەین هەم لە ڕووی ڕاهێنان بە نەوەی نوێ هەم لە ڕووی بایەخدان بە تەکنۆلۆژرا نوێکان کە زانایانی ئێرانی ئیشی لە سەر دەکەن.

٭ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادە بوونی هێزەکانتان چ پلانێکتان هەیە؟

ئێمەش وەک هەموو هێزەکانی درکە پلا و بەرنامەی دیارکراومان هەیە کە هەمووی لە کاتی خۆی بە وردی جێبەجێ دەکرێت، ـەشێکی یشی ڕۆژانەی چاودێڕییە کە بەردەوامین لێی. بەشێکی خۆ نوێ کردنەوەیە و بەشێکیشی بەشداری کردن لە مانۆڕەکانە کە ساڵانە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت و ئێمەش بەشداری دەکەین.

٭ وەک پرسیار ئایا بەو ئاستە گەشتووین کە سیستمی بەرگری ئاسمانی هەناردە بکەین؟

بەڵێ من تەنیا لەمبارەوە دەڵێم کە لە داهاتوو هەواڵەکانی دەبیستن.

٭ لە کۆتایدا ئەگەر بابەتێک هەیە فەرموون؟

من هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموو خەڵکی ئێران هەیە، بە تایبەت ئەو کەسانەی شەو ڕۆژ سەرقاڵی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتن و ئامادەن ڕووبەڕووی هەر جۆرە مەترسی و هڕەشەیەک ببنەوە.

News Code 21542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =