لێپێچینه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌باره‌ی هێرش بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران

دوای هێرش کردن بۆ سه‌ر کۆنسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دا که‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی بینای کونسولگه‌ری ئێران بکرێت و سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌که‌ وڵام بدنه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ داوای کرد تاکوو لێپرسینه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی کونسولگه‌ری ئێران بکرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ تاکوو لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و هێزانه‌ بکرێت که‌ به‌رپرس بوون له‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی پێشوو ژماره‌یه‌ک هێرشیان کرده‌ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌، به‌ پێی لێدوانی شایه‌تحاڵه‌کان دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کشانه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران هێرشیان کرده‌ سه‌ر بیناکه‌ و ئاگریان دا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌م کاره‌ی ئێدانه‌ کرد و ئێران له‌ عێراق داوای کردووه‌ تاکوو تاوانباره‌کانی ئیدانه‌ بکات.

ڕۆژی پێشوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی کرد و بڕیار درا تاکوو سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی که‌سانی سڤیل له‌ خۆپیشاندانه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت.

News Code 21531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =